دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە پەنجا ساڵ چاوەڕوانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی 96 جووتیاری سنووری پارێزگای هەولێری دا، کە لە ساڵانی حەفتاکانەوە بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان بۆ دەرکرابوو، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: 55 ساڵ پێش ئێستا، ژمارەیەک زەوی کشتوکاڵی لە دەرەبەگ و ئاغاکان وەرگیرایەوە و درایە جووتیاران بۆ بەکارهێنان. ئەم جووتیارانە کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی بەحرکە و خەبات و چەند ناوچەیەکی ترن، کاتێک بەشێک لەو زەوییانە کەوتنە ناو ماستەر پلانی شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی زەوییەکان بە ناوی خۆیانەوە نەبوون، جووتیاران نەدەکرا قەرەبوو بکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤای وت،"بەپێی یاسایی چاکسازی ژمارە 117 ساڵی 1970 زەوی لە دەرەبەگ و ئاغاکان وەرگیرایەوە و دراوەتە جووتیاران و بەکاریان دەهێنا، بەڵام کاتێک زەوی ئەم جووتیارانە کەوتووەتە ناو ماستەر پلانی شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی زەویەکانیان بەناوی خۆیان نەبوو، نەدەکرا قەرەبوو بکرێنەوە."
هێمن ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم جووتیارانە زۆرینەیان لە بەحرکە و خەبات و چەند ناوچەیەکی دیکەن، لەم چەند رۆژانە ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان دەستپێدەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزینی ساڵانە هەنگاو دەنێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی سووریا: دراوی نوێ بەهای ناگۆڕێت و هەڵاوسان زیاد ناکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی خەرجنەکردنی شایستەی هەزاران جووتیاری دهۆک چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی خەرجنەکردنی شایستەی هەزاران جووتیاری دهۆک چارەسەر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سۆماڵیلاند، میسر و تورکیا هۆشداریی تووند دەدەنە ئیسرائیل
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی شوێنی عودەی و قوسەی ئاشکرا کرد نهێننیە گەورەکەی درکاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەردەشت كەسێك بە هۆی ڕەنووی بەفر گیانی لەدەست دا





