لە دەنگدانی تایبەتدا سلێمانی و هەولێر بەرزترین و نەجەف نزمترین ڕێژەی بەشداریان هەبووە
- هەواڵ
- 10 تشرینی دووەم

دەنگدانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی شەشەمی 2025 کۆتاییهات، تێیدا بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەولێر و سلێمانی بوو و نزمترین ڕێژەش لە پارێزگای نەجەف بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 9ـی 11، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە. ملیۆنێک و 131 هەزار و 980 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، لەگەڵ 26 هەزار و 538 ئاوارە. پرۆسەکە لە 809 بنکەی دەنگدان و 4,501 وێستگەی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕێژەی بەشداریی گشتی لە دەنگدانی تایبەتدا 82.42% بوو.
بەرزترین ڕێژەی بەشداری:
سلێمانی: 98.16%
هەولێر: 97.79%
کەمترین ڕێژەی بەشداری:
نەجەف72%
بەغداد، ڕەسافە: 70.37%
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاکانی دیکە و ڕێژەی بەشدارییان بەم شێوەیە بوون:
کەرکووک 84.15%
دیالە 87.21%
نەینەوا 87.20%
بابل 82.67%
زیقار 82.51%
دیوانییە 81.24%
بەغداد/کەرخ 78.23%
کەربەلا 78.4%
موسەننا 76.5%
سەڵاحەددین 75.64%
مەیسان 75.64%
بەسرە 75.22%
ئەنبار 75.29%
واست 75.42%
دهۆک 91.66%
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و دەنگەکان هاوتای یەک بوون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی هۆشداری بە هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەدات
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا






