
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت لەنێو دەزگا ئەمنییەکان، گەندەڵی کراوە و بەرپرسانی باڵاش تێوەگلاون.
چیرۆکی سەرەکی: عەمیدێکی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل لەگەڵ هاووڵاتییەک ڕێکدەکەوێت بۆ ئەوەی لە یەکێک لە دەزگە ئەمنییەکان دایبمەزرێنێت، لە بەرامبەردا داوای هەشت هەزار دۆلاری ئەمریکی لێکردووە، لە دیداری یەکەمیان بڕی دوو هەزار دۆلاری بۆ بردووە، لەوکاتەشدا ئەفسەرەکە دەستگیرکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: "دادگەی تاوانەکانی بابل سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ یەکێک لە ئەفسەرە پلە باڵاکان لە دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی دەرکرد، بەهۆی ئەوەی داوای بەرتیلی لە هاووڵاتییەک کردووە لە بەرامبەر دامەزراندنی لە یەکێک لە دەزگە ئەمنییەکان".
زانیاریی زیاتر: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
33 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش





