هەوری ڕەش ئاسمانی بەغدای داپۆشیووە و ژینگەی عێراقیش هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
هەوری ڕەش ئاسمانی بەغدای داپۆشیووە و ژینگەی عێراقیش هۆشداری دەدات

دیمەنێک لە شاری بەغدا کە وەک دەردەکەوێت دووکەڵێک ڕەش ئاسمانی شارەکەی داپۆشیووە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی دووکەڵی کارگە، پاڵاوگە، ئۆتۆمبێل و مۆلیدەکانەوە ئاسمانی بەغدا هەوری ڕەش دایپۆشیووە و هەوای شارەکە بووەتە دووەم پیسترین هەوای شارەکانی جیهان لە دوای شاری جاکارتای ئیندۆنیسیا، وەزارەتی ژینگەی عێراقیش دەڵێت، ئەگەر پیسبوونی ژینگە لەلایەن کارگە و پاڵاوگە نایاساییەکانەوە ڕانەگیرێت، تێچووی چارەسەری ئەم قەیرانە ژینگەییە لە داهاتوودا دوو بەرامبەر گرانتر دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی کارگەی بێ مۆڵەت، سووتانی پاشماوەی زبڵ و خاشاک، کارگەی توانەوەی هەڕەمەکی، کارگەی دروستکردنی خشت و قیڕ، مۆلیدەکان و سووتەمەنی خراپی ئۆتۆمبێلەوە، ناوەناوە لە چەندین ناوچەی عێراق و بەتایبەتیش لە دەوروبەری بەغدا ئاسمان ڕەنگێکی نائاسایی دەگرێت و ئەوەش وەک پزیشکان باسی دەکەن، چەندین زیانی مەترسیداری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

بەگوێرەی دامەزراوەی (IQAir)ـی سویسریش هەوای ئاسمانی بەغدا دووەم پیسترین هەوای شارەکانی جیهانە و مەترسی دەیان نەخۆشی مەترسی لێدەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ژینگەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆشداریی دەدات لە کەمتەرخەمی بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی هەندێک لایەن لە چالاکییە پیشەسازییەکانیاندا لە شەوان ئەنجامی دەدەن، بەتایبەتیش لە دەوروبەری بەغدا، بۆیە لە ئەمڕۆوە هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە بۆ دووبەرامبەر زیادکردووە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتەکەیان بەهاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین ڕێکاری دژی سەرپێچیکاران گرتووەتەبەر، سەدان شوێنیش کە پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاریان کردووە سزادراون و داخراون، داوا لە وەزارەتی نەوت و یەکێتییە پیشەسازییەکانیش دەکەن سیستمی سوتاندن لە کارگە بچوک و مام ناوەندییەکاندا بگۆڕن، بۆ ئەوەش سوود لە قەرزی بانکی ناوەندی وەربگرن کە ڕێگایەکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەری پیسبوونی ژینگەی وڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ