
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق پێی وایە جارێکی دیکە سەدر ناگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی، هەروەها محەممەد شیاع سوودانی بە باشترین سەرۆکوەزیران ناو دەبات.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناگەڕێتەوە ناو پڕۆسەی سیاسی، کشانەوەشی هەڵەبوو، دوای ڕێگەگرتنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەبووایە پەرلەمانی کۆترۆڵ بکردایە، چوونی بە ئاراستە خوێندنگەی ئایینی مەترسی دروست دەکات بەتایبەت کە ئەو کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕای ئەیاد عەللاوی، محەممەد شیاع سوودانی باشترین سەرۆکوەزیرانە لەدوای ساڵی 2003، سوودانی لە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق بووە، لە دەرەوە نەژیاوە تاوەکو بکەوێتە ژێرکاریگەریی وڵاتان، بە پلەبەندی پۆستەکانی بڕیوە تاوەکو بووە سەرۆکوەزیران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەیاد عەللاوی دەڵێت: سوودانی تۆمەتبار نییە بە گەندەڵی، بەشێوەیەکی مەدەنیش مامەڵە دەکات، هەندێک کێشە لە حکومەتەکەیدا هەیە، بەڵام لەهەمووان باشترە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
33 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش





