941 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق، گوژمەی 941 ملیار و 874 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق دوای كۆتاییهاتنی كاتی ئاسایی دەوام، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا و هەمان ڕۆژ، ڕێكارەكانی ناردنی پارەكە تەواوكران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی شەممە 2025/11/29، بڕی 941 ملیار و 847 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
هەنگاوی داهاتوو: چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا لیستی مووچە ڕابگەیێنرێت و سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بە سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە، هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو، بە سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان بە کاش، هەم بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




