
پرۆژەی دروست کردنی پۆندی کۆلەکا مەزن
ئاڤا نیوز
نەبوونی پلان ئاوی ژێر زەوی لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەناوبرد، بەڵام حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە بەپلانێكی ستراتیجی ژیان دەكاتەوە بەبەری سروشت و ژینگەی كوردستاندا و ئاوی ژێر زەوی دەبووژێنێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: پڕۆژەی پاراوكردنەوەی دەستكردی ئاوی ژێر زەوی و چاودێریكردنی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی ئەو پۆندانەوە ئەنجام دەدرێت كە ئامانج لێیان پاراوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەویی و چاودیریی كردنێتی.
ئاوی پۆندەكان تەنها بە مەبەستی گلدانەوەی ئاوی سەر زەوی نابێت، بەڵكو لە تەنیشت ئەم پۆندانە بیرێك بە قوڵی 150مەتر لێ دەدرێت بۆ چاودێریی كردنی ئاستی ئاوی ژێرزەوی ناوچەكە، سیستەمێكی پێشكەوتووی دیجیتاڵی لەگەڵەدایە، بەردەوام داتاكان دەنێرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ زانینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی.
وێنەگەورەكە: گرنگیدان بە دروستكردنی پۆند و بەنداوەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، خاڵیكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لەو چوارچێوەیەدا جگە لە بەنداوەكان چەندین پۆند دروستكراون بە ئامانجی پاراوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا بارزان، پسپۆر لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم جۆرە پۆندانە لەسەر ئەو خاكانە دروست دەكرێن کە تایبەتمەندی خاكەكە وابێت پێكهاتەی جیۆلۆجی ناوچەكە چەو و لم بێت و كونیلەی زۆربێت بۆ ئەوەی توانای پێداڕۆیشتنی ئاوی هەبێت تا ئاو بە ئاسانی ڕۆبچیت و ئاڕاستە بكرێت بۆ خەزانەكانی ئاوی ژێر زەوی ناوچەكە.
زانیاری زیاتر: ئەو پسپۆڕە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو گوتیشی، شێوازی دروستكردنی ئەم جۆرە پۆندانە بە پێی سروشتی ناوچەكە بە بەربەستی بەردین، گابیۆن (بەربەستی خۆڵ و بەردی تۆكمە و بەهێزە) دروست دەكرێت و دۆستی ژینگەیە.
نموونەیەكی پرۆژەكە: ئیستا لە گوندی كۆلەكا مەزن لە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاكرێ، كار لە نموونەی ئەو پۆندە دەكرێت، ماوەی پڕۆژەكە 60 ڕۆژە، بەرزی بەربەستەكە لەسەر ئاستی زەوییەوە نزیكەی پێنج مەترە و درێژی 65 مەترە، كار بۆ ئەوە دەكرێت باراناوی ئەمساڵ گل بداتەوە.
ئەمەش بزانە: لە نزیك ئەم بەربەستانە بیرێك بە قوڵی 150مەتر لێ دەدرێت بۆ چاودێریی كردنی ئاستی ئاوی ژێرزەوی ناوچەكە، سیستەمێكی پێشكەوتووی دیجیتاڵی لەگەڵەدایە داتاكان دەنێرێت بۆ لایەنی پەیوەندییدار تا بزانرێت پۆندەكە چ كاریگەرییەكی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاوی ژێر زەوی ئەم ناوچەیە دروست كردووە.
لەماوەی كەمتر لە سێ ساڵ لە پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەم پۆندانە دروستكراون:
- پڕوژەی پاراوكردنی ئاوی ژیر زەوی له باسرمه، مانگی 12ـی 2023 تەواوبووه.
- پڕوژەی پاراوكردنی ئاوی ژیر زەوی له تارین - هەولێر، لە مانگی 11ـی 2023 تەواوبووه.
- پڕوژەی گوندی كۆلەكی بچووك لە ناحیەی كەسنەزان مانگی یەكی ئەمساڵ تەواوبووە.
- پڕوژەی دروستكردنی بەربەستی گابیون له بیوكەی بچووك لە قەزای بنەسڵاوه، مانگی چواری ئەمساڵ تەواوبووە.
- پڕوژەی دروستكردنی بەربەستی گابیون له گوندی شووش لە ئاكرێ، مانگی شەشی ئەمساڵ تەواوبووە.
- پڕوژەی پاراوكردنی ئاوی ژیر زەوی دارەتوو لە هەولێر
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوێترین ڕاگەیێنراودا ئاماژەی بەوە كردووە، كابینەی نۆیەم، گوژمەی نزیكەی 266 ملیار دیناری لە دروستكردنی نۆ بەنداو خەرج كردووە كە دەتوانن 253 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە. هاوكات كابینەی نۆیەم 23 پۆندی دروستكردووە و 58 پۆندی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەک بەسەر ماڵی ترەمپدا دەسووڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بارودۆخی گوندی لاجان و خەبات بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن پیرۆزبایی بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ لە پارتی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەورە ڕەشەکەی بەغدا حکومەتی هێنایە سەرخەت
- ژینگە
- 30 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 30 تشرینی دووەم
حکومەتی عێراق نزیکەی 10 هەزار باڵەخانەی نایاسایی دادەخات
- ژینگە
- 29 تشرینی دووەم
شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





