هۆشداری بە هاونیشتمانیان و سەرتاشەکان دەدرێت: مووسی شەفرە بەکارمەهێنن ئایدز دەگوازێتەوە
- تەندروستی
- 3 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیو
وەزیری تەندروستیی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان و سەرتاشخانەکان کە بەکارهێنانی مووسی شەفرە لەلایەن سەرتاشەکانەوە قەدەغەیە، چونکە هۆکارە بۆ گواستنەوەی ئایدز. داواش لە هاوڵاتیان دەکات ڕێگە نەدەن مووسی شەفرەی بەکارهاتوو بەکاربهێنرێت و لەبری ئەوە موسی سەفەری بۆ یەکجار بەکاربهێنن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتیان و نەگوێزرانەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان بەکارهێنانی مووسی شەفرەی لە سەرتاشخانەکان قەدەغە کردووە، هاوکات لە زیاتر لە 15 سەرتاشخانەش داخراون کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبوون، ژمارەیەکیش سزا دراون.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەكارهێنانی مووسی شەفرە لەلايەن سەرتاشەكانەوە قەدەغەیە، لەبەر ئەوەی هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز، ئەو کەسەی کە سەری دەتاشێت، پێویستە ڕازی نەبێت سەرتاش بۆی بەکاربهێنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ کەسی دیکە بەکارهێنراوە، لەبەرامبەر ئەوە دەتوانن مووسی سەفەری بەکاربهێنن بۆ یەکجار و دووبارە بەکار نەهێننەوە.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی بەکارهێنان ئەگەر کەسێک هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت کەمێک پێستی بریندار دەبێت، دواتر قاڵبی ئەو مووسە بۆ کەسێکی دیکە بەکاردێت کە مووسی لەناو دادەندرێت ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوونی ئەو کەسە بە ڤایرۆسەکە، جاری وا هەیە کەسەکە نەشتەرگەرییەک دەکات یان هاوسەرگیری دەکات ئەوکات کە پشکنینی خوێن دەکات دەردەکەوێت هەڵگری ڤایرۆسیی (HIV)ـیە [واتا نەخۆشیی ئایدز و تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر].
لەلایەکی دیکەوە: د. ئیسماعیل بەرزنجی، بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتیی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لیژنە تەندروستییەکان بەردەوام بەدواداچوون دەکەن، هەر دوێنێ ئێوارە هەڵمەتێكمان لە گەڕەکی هەڤاڵان دەستپێکرد و سەردانی چەند سەرتاشخانەمان کرد، دەستمان بەسەر چەندین مووسی شەفرە گرت و هۆشداریمان بە سەرتاشخانەکان داوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوە سزای توند دەدرێن.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 15 سەرتاشخانە داخراون کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبوون، هاوکات زیاتر لە 25 سەرتاشخانە بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە پابەندی ڕێنماییەکان بن، زیاتر لە 40 سەرتاشخانەش پێبژاردنیان بۆ کراوە کە پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






