ئاڤا نیوز
شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژانی داهاتوو بەفر و تەرزە دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و دوو شەپۆلی باران هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا و پێشکەشکاری ئاڤا ڕاگەیاند: کاریگەریی شەپۆلی باران لە دەریای سوور و دەریای سپییەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارینی دەریای سوور دەگاتە عێراق و لە باشووری عێراق نمەباران دەبارێت کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە شەپۆلی دووەمی باران لە دەریای سپییەوە دەستپێدەکات و لەسەر هەرێمی کوردستان هەردوو شەپۆلەکە تێکەڵ دەبن و دەبێتە هۆی بارینی باران و تەرزە و دروستبوونی هەورە تریشقە.
باوبۆران و چەخماخە و بارانی بە ڕەهێڵە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە کاریگەری شەپۆلەکە لە هەموو شارەکان تا هەینی بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینی شێخ دارا، تەنیا لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە هەولێر، 70 ملم باران دەبارێت، لە سلێمانی 60 ملم و دهۆک 110 ملم باران دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، شەپۆلەکە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی کردووەتەوە، سبەی پێنج شەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
٠ هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
٠ سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
٠ دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
٠ زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
٠ کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
٠ هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
٠ سۆران: 19پلەی سیلیزی
٠ ئاکرێ: 18 پلەی سیلیزی
٠ ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی
٠ گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






