تیمەكانی شارەوانیی هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- ژینگە
- 5 کانوونی یەکەم

دیمەنی کارکردنی تیمەکانی شارەوانی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە هەولێر لەپێناو ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو، ئامادەكاریی پێویست كراوە بۆ هاتنی شەپۆڵێكی چڕی بارانبارین، شارەوانیی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، سەرجەم تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وێنە گەورەكە: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی چڕی بارانبارینی بەلێزمە، هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێك بەسەریەكەوە بەردەوام دەبێت، سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكە، لەچوارچێوەی دانانی پلانی وەرزی زستان، لەپاڵ خاوێنكردنەوەی مەنهۆل و چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن و فراوانكردنی كەند و ڕێڕەوەكانی ئاوی سرووشتی، ئامادەكاری بۆ هاتنی شەپۆڵێكی چڕی بارانبارین دەكات.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم تیمەكانی شارەوانی، ئامادەكاریی پێویستیان بۆ هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین كردووە، تێیدا بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لەنێو گەڕەک و شەقامەکانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێگیر دەکات، لەگەڵ چەندین ئامێری قوڕسی فریاگوزاری خێرا، بۆ بەدەنگەوەهاتنی حاڵەتی لەناكاو.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر ئاگادار دەكاتەوە، لەکاتی چڕبوونەوەی شەپۆڵەکانی بارانبارین، بۆ هەر پێشهات و ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروست بوونی لافاو دەتوانن بەزووترین کات پەیوەندی بە تیمەكانی فریاگوزاریی شارەوانیی هەولێر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






