ئیسرائیل سەدان تیمساح بە بیانووی ڕێگری لە هێرشی تێکدەرانە لەناو دەبات
- ژینگە
- 5 کانوونی یەکەم

دیمەنی تیمساحەکان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل، سەدان تیمساح لە کێڵگەی پێتسائێل لە ناوچەی دۆڵی ئوردن (ئەغوار) دەکوژێت و لەناو دەبات، ئیدارەی مەدەنیی و دەسەڵاتی سرووشت و باخچەکانی ئەو وڵاتە دەڵێت، "تەلئەبیب ئەو پرۆسەیەی بۆ ڕێگریکردن لە هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام داوە"
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی میدیاکانی ئوردن، مانگی ئابی ڕابردوودا، ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوای دۆڵی ئوردن بەهەزاران تیمساحی کوشتووە و وردەکارییەکەشی بەم دواییانە ئاشکرا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی مەدەنیی و دەسەڵاتی سرووشت و باخچەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: لاوازیی و خراپی شوێنەکە مەترسیی ئەوەی دروست کردووە ئەو تیمساحانە بە ئامانجی ئەنجامدانی هێرش دژی مەدەنییەکان بەرەڵا بکرێن.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە بۆ کۆتاییهێنان بووە بە مەینەتیی ئاژەڵەکان کە لە دۆخێکی زۆر خراپ و سەختدا ڕاگیرابوون و خاوەن کێڵگەکە تیمساحە بچووکەکانی وەک خۆراک داوە بە گەورەکان و بۆیە بەپێی پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی تووندی ڕێکخراوەکانی ژینگە و مافی ئاژەڵانی لێکەوتووەتەوە، ڕێکخراوەکان ئیدانەی هەنگاوەکەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە پاساوەکانی ئیسرائیل بێ بنەمان.
بەوتەی ئەوان، زۆرێک لە تیمساحەکان تەندروستییان باش بووە ئەمەش دەریدەخات کوشتنیان لەبەر بەزەیی نەبووە، بەڵکو دەتوانرا بە باشکردنی خۆراک و ئاو دۆخەکەیان چارەسەر بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





