شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات

دیمەنی باران بارین لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا دەڵێت، سبەی شەممە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی پێشبینییەکان و بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوا، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕاگەیاند: کاریگەری هەوای هەردوو دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و دەبێتە هۆی باران بارین، بارانی بە ڕەهێڵە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە کاریگەریی شەپۆلەکە لە هەموو شارەکان تا هەینی بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: لەپێناو ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو، شارەوانیی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، سەرجەم تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ