
دیمەنی گریمانەیی بۆ بانکی نیشتمان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی نیشتمانی کە سەر بە بانکی ناوەندیی عێراقە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەست بەکارەکانی بکات لە هەرێمی کوردستان و بە هۆیەوە هاونیشتمانیان لە 19 قەرز و سولفەی جیاواز سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: بە هۆی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ لقی سەرەکی بانکی ناوەندی عێراق نییە، هاونیشتمانیان نەیانتوانیوە هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سوودمەندبن لەو قەرزانەی کە ئەوان دەتوانن وەریبگرن.
زانیاریی زیاتر: لقی بانکی نیشتمان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، دواتر بڕیارە هەشت لقی دیکەش لە ئیدارە سەربەخۆکان بکاتەوە و بەمەبەستی بەڕێوەبردنیشی ئەنجوومەنێکی 12 کەسی بۆ پێکدەهێنرێت و ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی سیڤی کەسی شیاوە بۆ ئەو پۆستانەی بانکەکە هەیەتی.
لێدوانی فەرمی: جهمیل ئهبوبهكر، بهڕێوهبهری گشتیی بانکه پسپۆرییهكانی ههرێمی كوردستان بە ئاڤای وت: پێش کۆتایی ئەمساڵ دەبێت هەموو ڕێککارەکانی دامەزراندنی بانکەکە تەواو بکرێن، واتا ساڵی داهاتوو دەستبەکار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان، پێدانی نزیکەی 19 قەرز و سولفە دەبێت بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان، وەکو کڕینی خانوو و شووقە، ئۆتۆمبێل، پڕۆژەی کشتوکاڵی، پڕۆژەی پیشەسازی و قەرزی بچووک، بڕ و جۆری قەرزەکانیش بەپێی توانای دارایی بانکەکە دیاری دەکرێن.
ئەمەش بزانە: دوای دامەزراندنی ئەو بانکە، ژمارەی بانکەکانی تر کەم دەکرێنەوە، ئێستا 28 بانکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی هەیە، دەکرێنە 8 بانک، هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ تەنیا یەک بانکی لێ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سەدان تیمساح بە بیانووی ڕێگری لە هێرشی تێکدەرانە لەناو دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت





