وەزارەتی تەندروستیی عێراق وەڵامی کاردانەوەکان لەسەر نەخۆشخانەی ڕەشاد دەداتەوە
- تەندروستی
- 5 کانوونی یەکەم

دیمەنی نەخۆشخانەکە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، نزیکەی نیوەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی ڕەشادی دەروونی لە بەغدا چارەسەر وەردەگرن، چاکبوونەتەوە، بەڵام کەسوکاریان ئامادە نین وەریانبگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەرەتای ئەم مانگە، چەند وێنەیەک لە ناو نەخۆشخانەی ڕەشاد لە بەغدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە دۆخێکی کارەساتباری نەخۆشانی دەروونیی نەخۆشخانەکەی نیشان دەدا، وەک لە وێنەکان دەردەکەوتن جێگاکانی خەوتن خراپ بوون و ژوورەکان تاریک بوون. بەپێی قسەی ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی، نەخۆشخانەکە تەنیا 11 پزیشکی هەیە و نزیکەی هەزار و 450 نەخۆشیی دەروونی تێدایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، سەرەڕای ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە کە دۆخێکی نالەباری نەخۆشخانەکە نیشان دەدەن، دۆخی نەخۆشخانەکە باشە و خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی بەرزدان، هۆکاری سەرەکیی قەرەباڵغیی نەخۆشخانەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کەسوکاری نەخۆشە چاکبووەکان ئامادە نین وەریانبگرنەوە.
ڕاگەیێنراوەکە دەشڵێت، هیچ کەموکوڕییەک لە پشکنین و چارەسەرکردن، کە بنەمای کاری وەزارەتی تەندروستییە، تێدا تۆمار نەکراوە و بەڵگەی ئەمەش چاکبوونەوەی هەزاران حاڵەتە.
ئەو وێنانە و گرتە ڤیدیۆییانەی ئەم دواییانە بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن و بێبەزەییانە مامەڵە لەگەڵ هەوڵەکانی هەزاران کارمەندی نەخۆشخانەکە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، فەرمانی گواستنەوەی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی ڕەشادی بۆ دیوانییە و سلێمانی دەرکرد و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی سێ نەخۆشخانەی دیکەی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





