وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
- ژینگە
- 6 کانوونی یەکەم

دیمەنی پیسبوونی ژینگەی بەغدا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە بۆنی گۆگرد بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەخت و سنووری پارێزگای دیالە بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی ژینگەش دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی چاوەڕوانی باران دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاسمانی شاری بەغدا بەردەوام لەژێر کاریگەریی بۆنی گۆگرد دایە کە لە کارگەکان و شوێنەکانی کۆکردنەوەی زبڵەوە دەردەچێت، جگە لەوەش، دووکەڵی مۆلیدە ئەهلییەکان و بوونی لانی کەم سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە شەقامەکاندا، ژینگەی بەغدایان بەجۆرێک پیسکردووە بەردەوام لە پۆڵێنە جیهانییەکان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە ژینگەکەیان تەواو پیس بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چالاکوان وهاووڵاتیان نیگەرانی خۆیان لە دووبارەبوونەوەی ئەم دیاردەیە دەربڕیوە و داوا دەکەن چاودێریی ژینگەیی تووندتر بکرێت، هەروەها داوای ئاشکراکردنی هۆکارە ڕاستەقینەکانی دووبارە دەرکەوتنەوەی ئەم بۆنە نامۆیە دەکەن لە گەڕەکەکانی پایتەختدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی ژینگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەغدای پایتەخت تووشی قەیرانێکی گەورەی پیسبوونی ژینگە نەبووەتەوە و ئەو شەپۆلە بارانبارینەی پێشبینیکراوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و نابێتە هۆی دروستبوونی هیچ مەترسی و ئاسەوارێکی نەرێنی.
ئەمەش بزانە: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پیسبوونی کەش و هەوای بەغدا، چەندین کۆبوونەوەی فراوان و بەپەلە لەسەر ئاستی باڵا لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پارێزگای بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرەنجامی نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





