
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، شێخ دارا پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا دەڵێت، ئەگەر کارێکی پێویستتان نەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو مەیەنە دەرەوە، چونکە بەفر و تەرزە دەبارێت و لەچەند ناوچەیەکیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و دوو شەپۆلی باران سنوورەکە دەگرنەوە و تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا دەڵێت: کاریگەریی شەپۆلی بارانی دەریای سوور دەرکەوتووە لە ڕۆژی دووشەمەوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەردەکەوێت و لە سێشەممەوە کاریگەری شەپۆلی دەریای سپیش لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، تا هەفتەی داهاتوو شەپۆلەکە کاریگەرییەکانی دەمێنیتەوە.
شێخ دارا، گوتیشی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە، لە دهۆک، هەڵەبجە، زاخۆ، سلێمانی و هەولێر ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، لەبەرئەوە ئەگەر کارێکی پێویستتان نەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو مەیەنە دەرەوە، چونکە بەفر و تەرزە دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینی شێخ دارا، باوبۆران و هەورە بروسکە و بارانی بەخووڕ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبارێت و لەچیاکانی دەوروبەری حاجی ئۆمەران، پشدەر، گارە و پێنجوین بەفر دەبارێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی کردووەتەوە، سبەی یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردسان، هەور و باراناوی دەبێت. باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە بەشی ڕۆژئاوا دەست پێ دەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەم ناوچانە بەم شێوەیە دەبێت:
٠ هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
٠ سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
٠ دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
٠ زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
٠ کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
٠ هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
٠ گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
56 خولەک لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەم ئۆتۆمبێلی زەبەلاحی ئاگركوژێنەوە ڕادەستی بەرگریی شارستانیی دهۆک کرا
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
- ژینگە
- 5 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات






