ئایا ئاوی مێخەک لە ڕێکخستنی شەکرە و کەمکردنەوەی هەوکردن ڕۆڵی دەبێت؟
- تەندروستی
- 7 کانوونی یەکەم

ئاوی مێخەک
ئاڤا نیوز
تازەترین توێژینەوەی تەندروستی دەڵێت، ئاوی مێخەک بەهۆی بوونی ئاوێتەی یوجینۆڵ لە پێکهاتەکەیدا سەرچاوەیەکی تەندروستی باشە کە وادەکات دژەئۆکسان و دژی هەوکردن بێت، لە هەمانکاتیشدا بەڕێژەیەک دەتوانێت ئاستی شەکر کۆنتڕۆڵ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی ڤێری وێل هێڵس ئەنجامی توێژینەوەیەکی لەبارەی ئاوی مێخەک بڵاوکردووەتەوە، ئەنجامی توێژنەوەکەش ئەوەی خستووەتەڕوو، یوجینۆڵ کە ئاوێتەیەکە لەناو مێخەکدا هەیە و چەندین سوودی هەیە، بەجۆرێک لەڕێگەی دابەزاندنی شەکر هاوکاری ڕێكخستنی گلوکۆزی خۆراک دەکات، کۆلیسترۆڵیش باشتر دەکات و جگەر و گورچیلەش لە زیانەکانی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا دەپارێزێت.
- توێژینەوەکە داوا دەکات ئەم ڕێنماییە تەنیا وەک بژاردەیەکی سوودبەخش بەکاربهێنرێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت بکرێت بە جێگرەوەی بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بەم نەخۆشییانە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەرەڕای سوودەکانیشی بۆ کەسانی تەندروست، بەڵام مێخەک لە ئاستی چڕیی بەرزدا، بەتایبەتی لە شێوەی ڕۆندا دەکرێت بۆ منداڵان مەترسی تەندروستی دروستبکات، بەتایبەتیش لەسەر جگەر، گورچیلە و مەترسی توشبوون بە بورانەوە، چوونە کۆما و خوێنبەربوون.
- هاوکات پێویستە ژنانی دووگیان و شیردەریش لەم بابەتە وریا بن، چونکە زانیاری تەواو نییە لەسەر کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی مێخەک و زەیتی مێخەک لەسەریان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






