بەرگری شارستانیی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەماڵ نەچنە دەرەوە لەکاتی بارانبارین
- ژینگە
- 7 کانوونی یەکەم

دیمەنی بارانبارین لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەم هەفتەیە بارانێکی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەبارێت، بەوهۆیەوە ڕۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق چەند ڕێنماییەکی خۆپارێزیی بۆ هاووڵاتییان دەرکرد و داوای لێکردن لەکاتی بارانبارین لەماڵەوە دەرنەچن بۆ کاری فریگوزاری و زۆر پێویست نەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەواس سەباح، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەکاتەوە لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا، ناوبراو داوا لە هاووڵاتییان دەکات "دووربکەونەوە لە ستوونەکانی هێڵی کارەبا و تەلە هەڵواسراوەکان و دووربکەونەوە لە تێلەکانی کارەبا بۆ دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی برووسکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ماڵەکان نەچنە دەرەوە لە کاتی بارانباریندا جگە لە حاڵەتە فریاگوزارییەکان، هۆشداریشیدا لە "گەشتکردن لە نێوان پارێزگاکاندا کە ئەگەری هەیە بارانێکی زۆر ببارێت جگە لە حاڵەتەکانی پێویستییەکی زۆر، لە هەمان کاتدا بە تووندی پابەندبن بە ڕێوشوێنی سەلامەتی هاتووچۆ و خێرایی دیاریکراو".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی داوای لە هاووڵاتییان کرد، "خۆیان لە دابەزین بۆ دۆڵ و ناوچە نزمەکانی نزیک بناری شاخ و گردەکان بەدوور بگرن، بە هۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو، جەختیشی کردەوە گرنگی خێرا پەیوەندیکردن بە سەنتەری کۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی لە ژمارەی بێبەرامبەر 115 لە سەرجەم تۆڕەکانەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






