ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، ئەو شەپۆلە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. هەروەها لە سەنتەری شاری دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.
وێنە گەورەکە: بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لافاو لە بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست ببێت.
لێدوانی فەرمی: شیخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانبارینە کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەشێوەی پچڕ پچڕ.
ئاماژەی بەوەشدا، بارانەکە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەشێوەی چڕ دەبارێت و لە هەندێک شار و ناوچەدا ئەگەری دروستبوونی لافاو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی شێخ دارا، چلەی زستان لە ئەمڕۆوە دەستیپیکردووە و کە ئەمساڵ 39 ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 20-1-2026 بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شێخ دارا پێشبینی ئەوە دەکات، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەنتەری شاری دهۆک بەفر ببارێت. دەشڵێت، ئێستا لە حاجی ئۆمەران و چیای گارە و سپیلک و دەوروبەری پێنجوێن و چەندین ناوچەی دیکەی شاخاوی بەفر بە چڕی دەبارێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






