هەسەدە: هیچ دادپەروەرییەک لە سووریا بەدی نایەت تا ئاوارەکانمان نەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە بەدیار خۆپیشاندەرانی کورد لە قامیشلۆ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، تا ئاوارەکانی عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانی نەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان دادپەروەری بەدی نایەت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵێک بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە هەسەدە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتە و دەڵێت، لە سووریا دادپەروەری بەدی نایەت تا ئاوارەکانمان نەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، پیرۆزبایی لە خەڵکی سووریا دەکەین و بە ڕووداوێکی سەرەکی لە مێژووی سوریای هاوچەرخی دەزانین. ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەرئەنجامی دەیان ساڵەی ستەمکاری و تاوانکارییە کە دژی گەلی سوریا ئەنجامدراوە، ئەمەش تەنیا پێشهاتێکی سیاسی ڕاگوزەر نییە.
دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەی ڕژێمی بەعس کۆتایی هاتووە، هێشتا سەدان هەزار ئاوارە لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی بێ بەشن لەمافی گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئەم پرسە وەک کاری لە پێشینەمان دەمێنێتەوە، هیچ چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە بەدی نایەت مەگەر گەڕانەوەی شکۆمەندی لەخۆ بگرێت.
لە ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە ئەمانەش هاتوون:
٠ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێشەنگی شکاندنی دەستە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی بەعسن لە هەردوو مێژوویی ڕاپەڕینی 12ـی ئازاری 2004 و ساڵی 2012 کاتێ هێزەکانی ڕژێمی بەعس دەرکران.
٠ خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمیان دەرکرد و ئیدارەیەکی دیموکراسی و مۆدێلێکی جیاوازی حوکومڕانی ناوخۆییان دامەزراند.
٠ لەگەڵ دەستپێکی خۆپیشاندانەکان یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە) دروستکرا و ناوەکەی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات گۆڕا. هەزاران شەهیدیان لە پێناو بەرگری و ڕزگاری بەخشیووە، ئێستا بوونەتە کاریگەرترین و پیشەیترین هێز لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆردا، هەربۆیە شەرعیەتی هێزەکانمان لە قوربانیدانی گەلەکەمان و خۆڕاگریمان بەرامبەر تیرۆر و بونیادنانی مۆدێلێکی مەدەنی سەرچاوەی گرتووە.
٠ دووپاتی دەکەینەوە، شکستی داعش و ڕزگارکردنی خاکی سووریا، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەناوی هەموو جیهان کردوویانە.
٠ دەرکردنی دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لەناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وایکرد دەسەڵات و هەژموونیان لە ناوچەکە تێکبشکێت و تواناکانی لاواز کرد.
٠ ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس ڕووخانی ئەو عەقڵیەتە بوو کە لەسەر بنەمای قۆرخکردنی دەسەڵات و پشتگوێخستنی ئیرادەی گەل دامەزرا بوو.
٠ بەرهەمهێنانەوەی ئەم جۆرە عەقڵیەتە بە مانای گەڕانەوەی سووریایە بۆ هەمان کارەساتی پێشوو کە باجێکی قورسی بۆ دراوە.
٠ بەکارهێنانی زمانی هاندان بۆ ڕق و کینە لەلایەن هەندێک کەسی ناو دەسەڵاتی سووریا تا ئێستاش بەردەوامە، هەوڵی هەمان سیاسەتی دابەشکاری دەدەن. ئەم جۆرە گوتارە قبوڵکراو نییە، ناتوانێت ببێتە بنەمای نیشتمانێکی نوێ، بەڵکو درێژەپێدەری هەمان عەقڵیەتی ڕژێمی پێشووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە.
٠ ڕووخانی ڕژێم هەلێکی مێژووییە بۆ هەموو سووریەکان تا دووبارە نیشتمان بونیادبنێینەوە.
٠ ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە و هەمەلایەنە هەیە، دوور لە دوورخستنەوە و تایبەتمەندی و دامەزراندنی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ کە ماف و ئازادی و یەکسانی گەرەنتی بکات و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بێ دوودڵی ڕێگری لە گەڕانەوەی ستەمکاری بکات.
٠ ئایندە لە ئەمڕۆوە بە زاڵبوون بەسەر عەقڵیەتی دەسەڵاتی کۆن بە هەموو کەرەستە و میتۆدەکانیەوە دەست پێدەکات، هەروەها بوونیادنانی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و شەراکەت، دەوڵەتێکی شایستەی قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری ملیۆنان کەس.
٠ لەم کاتە گرنگەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتی دەکاتەوە کە وەک هێزی سەرەکی بەرگری لە گەلەکەمان دەمێنێتەوە.
٠ هێزەکانمان ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک یان هەڕەشەیەک دەبنەوە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
٠ شەڕڤانانمان بە گیانیان ئاڵای ئازادییان هەڵگرتووە و قوربانییان داوە لە بەرگریکردنی کەرامەتی مرۆڤ.
٠ ئێمە ئیلهام لە میرات و ڕێبازی شەهیدەکانمان وەردەگرین، بەرپرسیارێتی خۆمان لە پاراستنی خاک و گەل و پاراستنی دەستکەوتەکانی ساڵانی درێژخایەنی بەرخۆدان جێبەجێ دەکەین.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024 هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە ناو دیمەشق و توانیان دەسەڵاتی زیاتر لە پەنجا ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بڕوخێنن. دوای ساڵێک ئەگەرچی چەندین دانیشتن لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا هەبوو، بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ ئەم ڕێککەوتنە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
تیمی چاودێری دارایی عێراق سەردانی سلێمانی و دهۆک دەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی دەیەوێت پاڵپشتی لەندەن بەدەستبهێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرانی كەلار بایکۆتی دادگا دەکەن






