ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی بارانبارین تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، شێخ دارا دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش یەکەم بەفری ئەمساڵ باریوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای کەناڵی ئاڤا ڕایگەیاند، ئێمە پێشتر ئاماژەمان بەو شەپۆلە باران و بەفر بارینە سەرتاسەرییە دابوو، 50 ساڵە کەشوهەوا بەمجۆرە نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕی بارانبارین دڵخۆشکەرە، لە ناوچە جیاوازەکان لە 50 ملم تا 150 ملم زیاتر باریوە، لەم مانگەدا لە سەرتاسەری کوردستان پەلە دەدات.
شێخ دارا ئەمانەشی وت:
٠ ناوچەکانی گەرمیان بڕی پێویستی خۆی بارانی لێ باریوە، چونکە ئەو ناوچانە لە دەربەندیخان بەرەو خوارەوە، 150ملم تا 250 ملم بارانی لێ ببارێت پێیدەگوترێت بارانی مسۆگەر.
٠ بەنداوی دێوانە سەرڕێژ بووە، ئەگەر هەیە هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان بڕێکی زۆری ئاوی باران گلبدەنەوە، بەڵام دیار نیە سەرڕێژ دەبن یان نا.
٠ تا دوو ڕۆژی دیکە کاریگەری ئەم شەپۆلە و ئەم کەشوهەوایە بەردەوام دەبێت و تا ڕۆژی شەممە بە پچڕپچڕی باران بارین بەردەوام دەبێت.
٠ ئەگەر هەیە لە دوای ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بێتەوە ناوچەکەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت






