داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی چەمچەماڵ دەکرێت؛ مانەوەتان سوکایەتییە بە خەڵک
- ژینگە
- 10 کانوونی یەکەم

دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
گرووپی ڕا لە چەمچەماڵ، هۆکاری ڕووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئیداری قەزاکە و دەڵێت، باشترین بژاردە دەستلەكاركێشانەوەتانە، چونکە مانەوەتان سوکایەتییە بە خەڵکی چەمچەماڵ.
چیرۆکی سەرەکی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، بەتایبەت لە چەمچەماڵ. کە زەرەر و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی ڕا لە چەمچەماڵ ڕایدەگەیێنێت، لافاوەکەی چەمچەماڵ دەرئەنجامی کەمتەرخەمی و ناکارایی بەرپرسەکانییەتی نەک ڕووداوی سرووشتی، پێویستە بەرپرسانی قەزاکە دەستلەکاربکێشنەوە و ئەوان هۆکاری ئەو شکستەن. دەشڵێت، مانەوەتان، بە واتای سوکایەتی دێت بە خەڵکی چەمچەماڵ.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، "بەداخەوە ئەو قەزایەی کە بە 15 ڕۆژ جارێک ئاوی خواردنەوەی پێ دەدرێت، بەڵام بەهۆی لافاوەوە خەڵکەکەی تووشی زیانی گیانی و ماڵی زۆر هاتن و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە بۆ هەمووان دەرکەوت دەسەڵات تەنیا غاز و داهاتی چەمچەماڵی بەلاوە گرنگە، نەک خەڵکەکەی".
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ساڵانی ڕابردوو بەنداوێکی بچووک بۆ ڕێگری لە لافاو لە بناری مەقان دروست کراوە و بەنداوەکە بچووکە و تەنیا لە کۆڵکردنەوەی داواکاری خەڵکی چەمچەماڵ بووە و لە گوندەکانی سنوورەکە هاووڵاتیان خۆیان دەیان بەنداوی لەوە گەورەتریان دروست کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: گرووپی ڕا دەڵێت، لە ساڵانی ڕابردوو چەند شیو و ڕێڕەوێکی ئاوی زیادەڕۆیی کراوەتە سەریان و دوو شیو لەبەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕێڕەوەکەیان پڕ کراوەتەوە و و ڕێڕەوی ئاوی بەنداوەکە و خودی بەنداوەکە بەجۆرێک زیادەڕۆیی کراوەتە سەری، تەنانەت خەزانی بەنداوەکە پڕکراوەتەوە و خانوو دروستکراوە، ڕێڕەوی ئاوی تەنیشت ڕێگای سلێمانی کەرکووک بە هۆی دوو ڕێگای پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کۆمپانیایەک و بەنزینخانەیەک بەرتەسک کراوەتەوە و بەهۆیەوە ئاراستەی ئاو بۆ گەڕەکی سێگۆشەکە و ناو شار گۆڕدراوە.
"هەموو ئەوانە بەبەرچاوی ئیدارەی ناکارای چەمچەماڵەوە کراوە، تەنانەت لە بری لێپرسینەوە خەریکی پۆشینی عەیب و عاری ئەو سەرمایەدار و کەسانەی هۆکاری ئەم کارەساتە بوون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت






