فەرەنسا ڕاهێنان بە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

شەیری بکە لە:
فەرەنسا ڕاهێنان بە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

کارمەندانی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بازاڕی هەولێر

ئاڤا نیوز

کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر خولێکی پێنج ڕۆژی بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆسەی ڕیفۆرم و پەرەپێدانی توانای کارمەندانی وەزارەتەکەی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان و تاوانی ڕێکخراو مەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیان، باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا بە هاوکاریی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر و هەماهەنگیی وەزارەتی ناوخۆ خولێکی پێنج ڕۆژەی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچا‌خچێتیکردن بە مرۆڤ و دەستنیشانکردنی بەڵگەنامەی ساختە.

 

لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەربەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەکو بەشێک لە هاوبەشێتی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی هەرێمی کوردستان، ئامادەبووین لە ڕێورەسمی کۆتایهێنان بە خولێکی گرنگی پێنج ڕۆژە کە بۆ 21 ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ، لە بەڕێوەبەرایەتیی نیشنگەی پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی ڤیزە لەناو دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕیکخراوەکان، لەلایەن باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر ڕێکخرا بوو. 

 


گوتیشی: شارەزایانی فەرەنسی لە پاریسیەوە هاتبوون چەندین ڕاهێنانیان بە بەشداربووان کرد لە بەرزکردنەوەی توانای کارمەند و ئەفسەر و فەرمانبەرانی وەزارەت، لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، لە بواری ناسینەوە و دەستنیشانکردنی بەڵگەنامەی ساختە کە لە ئاستی جیهان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەنە ئامانج و لە ڕێگەی تۆڕەکانی تاوانەوە هەوڵدەدەن بازرگانی بە مرۆڤ بکەن. لە ئایندەیەکی نزیکیشدا خولی هاوشێوە لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: یان برایم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، ڕایگەیاند کردنەوەی ئەم خولە لەلایەن فەرەنسا نیشانەی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵاتە، فەرەنسا هەمیشە ئامادەیی هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانەکان، هەروەکو لە ڕابردوو لە شەری داعش ئامادە بووە و ڕۆڵی هەبووە، ئەمڕۆش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو ئامادەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ