گرافیكی ئاڤا نیوز- ڕامتین هەمەوەندی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە سووريا، تاران دەڵێت "هێرش کراوەتە سەر خاکەکەمان، دەبێت وەڵاممان هەبێت، شارەزایانی نێودەوڵەتیش دەڵێن "هێرشەکەی دیمەشق وەک هێرش بووە بۆ سەر تاران".
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکی نیسان، تەقینەوەیەک دیمەشقی پایتەختی سووریای هەژاند، هەر زوو دەرکەوت باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران کراوەتە ئامانج و حەوت ئەندامی سوپای پاسداران و چەند کەسێکی سووری تێدا کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەم هێرشە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە چەند وتارێکدا هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەی بە هێرش بۆ سەر خاکی ئێران ناوبرد، ئەمەش ئێرانی خستە بەردەم دووڕیانێکی قورس، یان دەبێت ئەو هێرشە قبوڵ بکات کە کراوەتە سەر خاک و سەربەخۆییەکەی یان دەبێت وەڵامی هێرشەکە بداتەوە.
مامۆستایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران هێرشکردنە سەر خاکی ئێرانە
دکتۆر محەمەد شەریف، مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەت لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی ساڵی 1961ی ڤییەنا لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و بە تایبەت بەشی یەکەم و دووەم و سێیەمی ماددەی 22 ڕێککەوتننامەکە، باس لەوە دەکات وڵاتی میوان خاوەنی سەربەخۆییە بە سەر خاکی و بینا و کەلوپەلی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکەی (کۆنسوڵخانە یا باڵیۆزخانە) لە وڵاتی خانەخوێ، بۆیە بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی گشتی، هەر جۆرە پێشێلکردن و هێرشێک دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتەی کە خاوەنی باڵوێزخانە یان کۆنسوڵخانەکەیە، لەسەر ئەو بنەمایەش هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، هێرشکردنە سەر خاکی ئێرانە".
سەردار عەزیز: ئێستا ئێران لە جەنگێکی دەروونی و ڕوونەدراودایە
د. سەردار عەزیز، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە حکومەت، بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئێستا ئێران لە جەنگێکی دەروونی و ڕوونەدراودایە، هەندێک لایەنیش خەریکی نێوەندگیرین، ئێران بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتەی کە تێی کەوتووە نایەوێت هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریکاش ئەمەی ناوێت، چونکە جۆ بایدن لە بەردەم هەڵبژاردندایە و درووستبوونی شەڕێکی دیکە زیانی گەورەی پێ دەگەیێنێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئێران کەوتووەتە نێوەڕاست و بەرداشی ڕەخنەی خەڵکەکەی و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە هێرش کراوەتە سەر خاکەکەی و سەربەخۆیی بەزێنراوە".
خاوەن دکتۆرایەک لە پەیوەندی نێودەوڵەتی: لە ڕووی یاساییەوەهێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتێک هێرشکردنە سەر خاکی ئەو وڵاتەیە
دکتۆر سەردار شەریف، دکتۆرا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: لە ڕووی یاساییەوەهێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتێک هێرشکردنە سەر خاکی ئەو وڵاتەیە، بەڵام لەم بابەتەدا ئێران یاسا نێودەوڵەتییەکەی شکاندووە و باڵیۆزخانەکەی کردووەتە ناوەندێکی هەواڵگری و سەربازی، بەمەش لە ئەرکەکەی خۆی لایداوە و بەمەش شەرعیەتی داوەتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەری.
ئالێن فراشۆن: ئێران و ئیسرائیل چوونەتە شەڕی ڕاستەوخۆوە
ئەمەش بزانە: ئالێن فراشۆن ـ Alain Frachon، سەروتارنووسی لێ مۆند، لە سەروتاری ئەمڕۆی خۆیدا، ئاماژەی بە دەستپێکی شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران داوە. هەرچەندە نووسەری وتارەکە، بڕوای وایە بە هێرشی نیسانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ڕاستەوخۆ ئەو دوو وڵاتە چوونەتە نێو شەڕ.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەدوای نێوەندگیردا دەگەڕێت
بەپێی قسەی سوپای پاسداران بێت مووشەکەکانی ئێران ڕوویان لە تەلئەبیب کردووە، نەتەنیاهۆش دەڵێت وەڵامێکی تووندمان دەبێت. ئەمریکاش پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەدوای نێوەندگیردا دەگەڕێت بۆ چارەسەری کێشەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەكەی ژمارە سێی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






