
جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا-ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی دیمەشق کە ئیسرائیل کردیە سەر كونسوڵخانەی ئێران، ڕاستەقینەیە بەڵام قسە لەبارەی کاتەکەی ناکەین.
لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: تائێستا پێمان وایە هەڕەشەی چاوەڕوانکراوی ئێران ڕاستەقینە و باوەڕپێکراوە، ئەمریکا ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات بۆ ئەوەی گرەنتی بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیل بکات".
زانیاریی زیاتر: جۆن کێربی ڕەتیکردەوە، قسە لەسەر کاتی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بکات، بەڵام جەختیکردەوە ئەمریکا جدییە لە پابەندییەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا بە وردی لە ناوچەکە چاودێری ئێران دەکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشتر دوو بەرپرسی ئەمریکا پێشبینی ئەوەیان کردبوو، ئەمڕۆ ئێران لە ڕێگەی 100 مووشەک و درۆن هێرش بکاتە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی فاینەشیەڵ تایمزی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ئێران پەیامی داوە بە وڵاتانی رۆژئاوا هێرشی تۆڵە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدەدات و سوورە لەسەر بڕیارەکەی.
باکگراوند: لە هەشتی نیسانی ئەمساڵ، ئیسرائیل بۆردوومانی كونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد، عەمید محەممەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سووریا و لوبنان و جێگرەکەی و پێنج ئەفسەر و دیپلۆماتکاری دیکەی ئێران کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران دوو داواکاری لە بۆلیڤیا دەکات
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا بۆ 15 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا




