شێخ دارا: وادەی شەپۆڵێکی نوێی بەفر و باران ڕادەگەینێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە. شێخ دارا، پێشکەشکاری ئاڤا دەڵێت ئەمجارە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێ ناوچە هەیە، زۆرترین بارانیش لە سنووری دهۆک دەبارێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلی نوێی بەفر و باران ڕۆژی هەینی 9ـی مانگ دەستپێدەکات تا 11ـی مانگ بەردەوام دەبێت. بەم هۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە 12ـی مانگ کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەفربارینەکە پلەکانی گەرما زوو دانابەزێت.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "کاریگەریی شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست دێتە سەر هەرێمی کوردستان، لەشەودا بارانبارین لەناو شارەکان و لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفربارین دەست پێدەکاتەوە، زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەبێت."

 

٠ ڕۆژی شەممە بارانی بە لێزمە دەبارێت، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ بکەن، چونکە ئەگەری بوونی لافاو لە هەندێ ناوچە هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە گەرمیان دەبێت، بەڵام ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو بارانباریوە، بۆیە لە هیچ ناوچەیەک مەترسی کەمبارین و وشکە ساڵی نییە، پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو زۆر زیاتر لە ڕێژەی ئەمساڵ باران ببارێت.

 

بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارو شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەی خوارەوەیە:

 

٠  هەولێر: بەرزترین پلە 14 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 3
٠   سلێمانی: بەرزترین پلە 12 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 4
٠   دهۆک: بەرزترین پلە 6 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 2
٠   هەڵەبجە: بەرزترین پلە 14 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 3
٠   کەرکوک: بەرزترین پلە 16 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 4
٠    زاخۆ: بەرزترین پلە 12 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 7
٠    سۆران: بەرزترین 9 و نزمترین پلە 1 پلەی سیلیزی
٠    گەرمیان: بەرزترین پلە 17 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 5
٠    ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 12 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 3

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ