لە بازگەکانی عێراق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی کوردستاندا دەگیرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق کێشەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات و حکومەتی بەغدا ڕێگە نادات لە بازگەکان هیچ ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتی کوردستان داخڵی پارێزگاکانی عێراق ببن و گومرگیان لێ دەسەنن، ئەم بڕیارە بازاڕی ئۆتۆمبێل لە کوردستان خاو دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەیەکە سیستمی ئەسیکۆدا لە بازگەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت و گۆڕانکاریی لە پێناسی گومرگی عێراق کراوە. هەر ئۆتۆمبێلیەکی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستان بچێتە پارێزگاکانی عێراق لە بازگەکانی حکومەتی عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت. ئینجا دەبێت خاوەنی ئۆتۆمبێلکە بچێت و لە گومرگی عێراق پارەی جیاوازی گومرگ بدات ئەوکات ئۆتۆمبێلکەی پێدەدەنەوە، چونکە پارەی گومرگی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان کەمترە، واتا هەر ئۆتۆمبێلیەکی نوێ کە هاوردەی عێراق دەکرێت ئەگەر لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بێت پارەی گومرگی کەمتر لێ وەردەگیرێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێت پێناسی گومرگی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازە و هیچ ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە، بۆیە ئەو سەیارانەی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستانن و دەچن بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق جیاوازی پێناسی گومرگیان لێوەردەگیرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەیاد کیکی، هاونیشتمانیەکی دانیشتووی دهۆکە، یەکێکە لەو کەسانەی لە بازگەی بەنداوی موسڵی حکومەتی عێراق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلکەیدا گیراوە.

 

کاک ئەیاد دەڵێت: هەموو ئەو کەسانەی لەو بازگەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلکانماندا داگیراوە، پێیان راگەیاندووین تا جیاوازی پێناسی گومرگی نەدەین ئۆتۆمبێلەکانمان پێنادەنەوە.

 

ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبێل دادەنێت لە کورستان، چونکە زۆربەی کڕیارەکانی ئۆتۆمبێل لە کوردستان هی پارێزگاکانی عێراقن، ئەگەر گومرگیان لێ وەربگیرێت چیتر نایەنە کوردستان ئۆتۆمبێل بکڕن، بۆیە بازاڕی ئۆتۆمبێل خاو دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ