شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دیمەنی دوای بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی نوێی "ئەوروپی"دایە؛ لە ڕۆژی هەینییەوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بۆ ئاستی سفر و خوار سفری سیلیزی دادەبەزن.

وێنە گەورەکە: شەپۆلی ئەمجارە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە، ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت سنووری پارێزگای دهۆک چاوەڕوان دەکرێت سپی پۆش بکات.

بۆچی گرنگە: ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو. ئەمە بە تەواوی مەترسیی "وشکەساڵی" لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان (تەنانەت گەرمیان) ڕەواندووەتەوە و ئاسایشی ئاوی بۆ ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردووە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسیی و ئەستێرەی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "ئەم شەپۆلە ئەوروپییە بەفربارینێکی چڕ بۆ سنووری دهۆک دەهێنێت و ئەگەری هەیە بگاتە ناو سەنتەری شارۆچکەکانیش. تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێنێت، بەهۆی مانەوەی بەفریشەوە گەرما بە زوویی ڕوو لە بەرزبوونەوە ناکاتەوە."

زانیاریی زیاتر: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر، مەترسیی دروستبوونی شەختە لە شەوانی هەینی و شەممەدا هەیە. داوا لە شۆفێران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بە وریاییەوە هاتووچۆ بکەن، چونکە بەفرەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین و خلیسکانی ڕێگەوبانەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ