لە ساڵێكدا زیاتر لە 34 هەزار نەخۆشی شەكرە و غودەی كوێر لە سلێمانی چارەسەركراون
- تەندروستی
- 9 کانوونی دووەم

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە ساڵێكدا زیاتر لە 34 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری (شەكرە و كوێرە گلاندەكان)ـیان لە سلێمانی كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
لێدوانی فەرمی: د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، 34 هەزار و 282 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە، هاوكات زیاتر لە هەزار نەخۆشی تازە، داخڵ كراون و وەك تووشبووی نوێی نەخۆشی شەكرە تۆماركراون.
زانیاریی زیاتر: ڕێژەی ئەو نەخۆشانەی ساڵی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هەڵكشاوە، لە كۆی نەخۆشانیش؛ 14 هەزاریان لە ڕەگەزی نێر بوونە و زیاتر لە 20 هەزاریش لە ڕەگەزی مێ بوونە.
ئەمەش بزانە: هاوكات لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان (غودەی كوێر) سێ هەزار و 761 پشكنینی مانگانەی چاو بۆ تووشبووانی شەكرە كراوە بۆ دیاریكردنی دۆخی نەخۆشەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشی شەکرە مەبەست لێی؛ ڕوودانی کۆنیشانەیەکە کە دەرەنجامی بەرزی گلوکۆزە لە خوێندا، بەهۆی کەمی (ڕێژەیی یاخود ڕەها)ـی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دێتە ئاراوە. گلوکۆز (جۆرێکی شەکرە لەخوێندا)، لە دوای خواردن ئەو بڕە شەکرەی دەگاتە ناو خوێن، هەڵدەمژرێت و دواتر دەگوازرێتەوە ناو خانەکان بەهاوکاری هۆرمۆنی ئەنسۆلین. هاوکات لە کاتی زیادەی شەکردا، جگەر شەکر پاشەکەوت دەکات و لە شێوەی گلایکۆجیندا دەیپارێزێت و لەکاتی پێویستدا دەیگۆڕێتەوە بۆ شەکر، بۆ نموونە؛ بۆ ماوەیەک خواردنت نەخواردوە لێرەدا ڕێژەی گلوکۆز کەم دەکات لە خوێندا و وەک وەڵام دەرەوەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە جگەر گلایکۆجینی پارێزراو دەگۆڕێت بۆ شەکر تا ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی. گلوکۆز لەوپەڕی بایەخدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ خانەکانی لاشە کە پێکهێنەری ماسولکە و شانەکانن هەروەها سەرچاوەی سەرەکییە بۆ وزە لە مێشکدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






