بەهۆی شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانەوە گرفتی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەک دروست بووە

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانەوە گرفتی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەک دروست بووە

دیمەنی پاککردنەوەی ڕێگا لە بەفر

ئاڤا نیوز

شەپۆلێکی نوێی بارینی بەفر و باران ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک گرفتی هاتووچۆ دروستبووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت، شەپۆلەکە تا سبەی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەفربارین بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا دەڵێت: سبەی شەممە بارانی بە لێزمە دەبارێت، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ بکەن، چونکە ئەگەری بوونی لافاو لە هەندێ ناوچە هەیە، زۆرترین بارانیش لە سنووری دهۆک دەبارێت و بەفریش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا بەدواداچوونی کردووە، بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە لەم ناوچانە گرفتی هاتووچۆ دروستبووە:

٠ لە سەر رێگای زینی وەرتێ، زینەتیر - بالیسان، سۆران - سیدەکان  تا مەرزی حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و بەفربارین بەردەوامە و بەهۆیەوە گرفت بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دروست بووە. بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران بڵاوی کردووەتەوە لەلایەن تیمەكانیی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکانی سنورەکە.

٠ لەدەروازەی قەزای خەلیفان دەیان ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.

٠ لەناو هەولێر بەهۆی پەنگخواردنەوەی ئاو لە چەند شەقامێکدا گرفتی هاتووچۆ دروست بوو.

٠ لە ئاکرێ لە ڕێگای پێریس بەهۆی زۆری بەفربارینەوە چەندین ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.

٠ بەهۆی داڕمانی چیای هەیبەت سوڵتان لە لۆفەکاندا گرفتی هاتووچۆ دروست بووە.

زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 10 پلەی سیلیزی
کەرکووک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە  10 پلەی سیلیزی
گەرمیان 16  پلەی سیلیزی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ