ڕۆچوونی زەوی تەنگ بە پارێزگایەکی تورکیا هەڵدەچنێت و 700 چاڵی لێ دروست کردووە
- ژینگە
- 10 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

ڕۆچوونی زەوی لە قەزای کاراپیناری شاری کۆنیا
ئاڤا نیوز
دروستبوونی چاڵی گەورە لە دەشتێکی شاری کۆنیای تورکیا بەردەوامە، ئەمجارە چاڵێکی نوێ کە تیرەکەی 30 مەترە لەو دەشتە دروست بووە و 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کۆنیاوە دوورە.
چیرۆکی سەرەکی: لەم ساڵانەی دواییدا لە هەشت قەزای تورکیا، ڕۆچوونی زەوی دروست بوون، تاوەکو ئێستا 700 چاڵ لە دەشتەکانی شاری کۆنیا دروست بووە، ئەمجارە لە یەکێک لە دەشتەکانی ئەو شارە چاڵێک کە تیرەکەی 30 مەترە و قوڵاییەکەی 15 مەترە، لە قەزای کاراپینار دروست دەبووە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئاریف دێلیکان، مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆی تەکنیکیی کۆنیا، دەڵێت: "هۆکاری ڕۆچوونی زەوی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبارانی، کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەویی و کشانەوەی ئاوی ژێرزەویی دەگەڕێتەوە."
دێلیکان، دەشڵێت: "جووڵەی زەوی (بوومەلەرزە) لە نزیک دەشتی کۆنیا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ دروستبوونی چاڵەکان، ئەم بوومەلەرزانە، وادەکەن ئەو خاکەی ئامادەی ڕۆچوونە زووتر ڕۆبچێت."
ئەمەش بزانە: شارەوانیی کۆنیا دەوروبەری چاڵە نوێیەکەی تێلبەند کردووە و تابلۆی ئاگادارکردنەوەی داناوە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نزیکی ئەو شوێنانە نەکەوێت کە ڕۆچوونی زەویی لێی ڕوویداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





