ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر باریوە و لەچەند شوێنێک گرفتی هاتووچۆ دروستبووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان شەوی دووشەممە بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە ڕۆژی هەینییەوە دەستیپێکردووە، چڕی بارانبارین لە ناوچەکانی هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین بووەتە هۆی بووژانەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، هاوکات بەفربارینێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بووەتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمومژ.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاریی ئاڤا میدیا، دەڵێت: "تا دووشەممەی ئەم هەفتەیە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە لەسەر ناوچەکان نامێنێت، بەڵام لە شەوی دووشەممەوە بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری هەیە بەفرەکە لەناو چەند شارێک ببارێت بەتایبەت لە دهۆک، پێنجوێن و سلێمانی و دەوروبەری سنووری پارێزگای هەولێر."
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە سبەى یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتانە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دوو هێندە باریوە، چەندین سەرچاوەی ئاو، پۆندەکان و سەر ڕێژبوونی چەندین بەنداوی لێکەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






