نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکاندا گران دەبێت؛ بەهۆیەوە ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکاندا گران دەبێت؛ بەهۆیەوە ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

دەروازەیەکی سنووری عێراق - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی بڕیارێکی دەرکردووە بۆ زیادکردنی باج و ڕسومات لەسەر ئەو کاڵایانەی هاوردە دەکرێن، ئەمەش ناڕەزایی بازرگانانی بەدوایدخۆیدا هێناوە و  نرخی کاڵاکان لە بازاڕەکان بەرز دەبێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای دەرچوونی بڕیاری زیادکردنی باج و ڕسومات گۆڕانکاریی بەسەر جووڵەی بازاڕدا هاتووە و سستی خستووتە نێو بازاڕەکان، چونکە بەرزی و نزمی لە نرخی کاڵاکان ڕوویداوە، بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی باج و ڕسومات نرخی 1000 کاڵا، کە هاوردە دەکرێت زیاد دەبێت.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، بە ئاڤای وت: "لە 5٪ بۆ 30٪ ڕسوماتی گومرگی و 3٪ بۆ 10٪ـی گومرگی زیادکراوە  لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ئەو ڕێژەی دەچێتە سەر کاڵاکان بەگوێرەی قەبارە و جۆری کاڵاکە بەرز دەبێتە، وەرگرتنی ڕسومات جێگیرە، بەڵام پێدانی باج میکانیزمێک جێبەجێ دەکرێت، پێی دەڵێن باجی ئەمانەت."

لە لایەکی دیکەوە: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای گوت: "ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی پرسی زیادکردنی باج و ڕسوماتی گومرگی بهێننە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەم بڕیارە لەلایەن حکومەتەوە دراوە، ئەشێت بەرپرسانی حکومەت بانگهێشتی پەرلەمان بکەن و لە هۆکاری زیادکردنەکەی بکۆڵرێتەوە، دواتر بە یاسا کەمبکرێتەوە یان پەسەند بکرێت."

 

باجی ئەمانەت چییە؟


پێش هاوردەکردنی هەر کاڵایەک 3٪ یان 4٪ بەگوێرەی کاڵەکە ڕێژەکە دیاریدەکرێت، باجی ئەو کاڵایە لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕادەست دەکرێت، لە ژمێرەی کۆتایی ساڵ پاکتاو دەکرێت، ئەگەر لە ڕسوماتی لەلا مابێت لەو باجە پاکتاو دەکرێت تا ساف دەکرێتەوە، ئەگەر کۆمپانیاکە قەرزار نەبوو ئەو بڕەی وەک باجی ئەمانەت داویەتی وەیردەگرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: دەبێت کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە سیستمی ئەسیکۆدا تۆمار بکرێن، ئەسیکۆدا سیستمێکی جیهانییە و سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە و نزیکە 120 وڵات تێیدا بەشدارن، بەهۆی ئەو سیستمەوە دەزانرێ جۆر، بڕ، قەبارە و ئەو وڵاتەی کاڵاکەی لێ هاوردە کراوە دەزانرێت، هەر لەنێو ئەو سیستمەش ڕێژەی باج و ڕسوماتی کاڵاکان دیاریدەکرێت، عێراق ماوەی ساڵێکە ئەو سیستمە بەکار دەهێنێت، کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانیشی ناچارکردووە لەو سیستمە تۆماربکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەگەر کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان بیەوێت کاڵایەک هاوردە بکات و لە بازاڕی پارێزگاکانی عێراق ساغی بکاتەوە دەبێت مۆڵەتی لە عێراق هەبێت و لە سیستمی ئەسیکۆدا تۆماردەکرێت.

٠ هەژمارێکی لە بانکی ڕافیدەین بۆ دەکەینەوە، باج و ڕسوماتەی لێی وەردەگیرێت دەچێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

٠ ئەمەش خاڵی ناکۆکە لە نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستە ڕێککەوتنی دوو لایەنەی لەسەر بکرێت.

ئەمەش بزانە: پرسی زیادکردنی باج و ڕسومات دەبردرێتە پەرلەمانی عێراق، لەژوورەکانی بازرگانی لە بەغدا و بەسڕا ناڕەزایەتی هەیە، لەسەر زیادکردنی ئەو باج و ڕسوماتانە، چونکە کاریگەریی ڕاستەخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، چەند پەرلەمانتارێک دەیانەوێ پرسەکە ببەنە پەرلەمانی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ