لە ڕاپەڕین چوار مێگاوات کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت

شەیری بکە لە:
لە ڕاپەڕین چوار مێگاوات کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت

دیمەنی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر

ئاڤا نیوز

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 529 هاوبەش کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر دابین دەکەن، بەهۆیەوە نزیکەی چوار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن.

وێنە گەورەکە: وزەی خۆر یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، کەشوهەوای هەرێمی كوردستان تاڕادەیەکی زۆر لەبارە بۆ دەستخستنی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر، جگە لە ماڵان و ئەو شوێنانەی لەڕێگەی وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن، تائێستا لە هەرێمی كوردستان سێ گرێبەست کراوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەستخستنی کارەبا لە وزەی خۆر، کە 350 مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، "ئەو هاوبەشانەی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین سیستەمی وزەی خۆریان داناوە، بەهۆیەوە نزیکەی چوار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن."

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، ئاماژەی بە ناوی ئەو شوێنانە کردووە کە تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 11-1-2026 ناویان لە سنوورەکەیان تۆمارکراوە و لەڕێگەی وزەی خۆر کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەمشێوەیە:

٠ 456 هاوبەشی ماڵان
٠ 53 هاوبەشی بازرگانی
٠ دوو هاوبەشی پیشەسازی
٠ هەشت هاوبەشی کشتوکاڵی
٠ یەک هاوبەشی میری

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ