گرفیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەدا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد، شارەزایانی ئابووری بۆ چەند هۆکارێکی دەگەڕێننەوە، لەوانە بارودۆخی ئێران و کێشەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی.
لێدوانی فەرمی: د. مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا دەڵێت: "ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسەدا 91 دۆلار لە نرخی هەر ئۆنسەیەک و 15 هەزار دینار لە هەر مسقاڵێک زێڕ بەرزبووەوە."
زانیاری زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان بەم جۆرەیە:
٠ یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 600 دۆلار
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 992 هەزار دینار
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 947 هەزار دینار
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 812 هەزار دینار
هۆکارە زانراوەکان: دکتۆر مستەفا مەلا حەسەن، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە، ئەمانەن:
٠ جیرۆم پاوڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی، ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە، کە لە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی فێد خراوەتە پاڵی و دەڵێت "ئەمە تۆمەتە بۆ ئێمە هەڵبەستراوە و تەنها لەبەر ئەوەیە کە ئێمە ڕێژەی سووی بانکی دانابەزێنین و فێد بە سەربەخۆی دەمێنێتەوە".
٠ دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "ئەمە شتێکی کەسی نییە و نابێ جیرۆم پاوڵ بابەتە بە کەسی وەریبگرێت. پاوڵیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە "لە سیاستەی نەختینەی توند بەردەوام دەبم، تا داتاکان یارمەتیدەر دەبن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی سوو، واز لە ئەرکەکەشم ناهێنم، تا کاتی تەواوبوونی کاتی ئەرکەکەم".
٠ بارودۆخی ئێران ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروستکردووە، قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەهاناوەچوونی ئێرانییەکان، هەروەها ئێران داوای دانووستانی لەسەر چەکی ئەتۆم لە ئەمریکا کردووە.
٠ دۆناڵد ترەمپ وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و خۆی وەکو سەرۆکی کاربەرێکەری فەنزوێلا ناساندووە، ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکەی ترس و نادڵنیایی جیۆسیاسی.
٠ دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گرینلاند دەڵێت: "گوێ بە ڕووسیا و چین نادەین."
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ داوایەکی ئاراستەی کوبا کرد و وتی: ''بەر لەوەی درەنگ بێت وەرن رێکبکەون".
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




