بەهای تمەن بەرەو داڕمانی زیاتر هەنگاوی ناوە

شەیری بکە لە:
بەهای تمەن بەرەو داڕمانی زیاتر هەنگاوی ناوە

دراوی ئێران لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

ناڕەزایەتی و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئێران کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بەهای تمەن دروست کردووە و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 10%ـی بەهای خۆی لەدەستداوە؛ شارەزایانیش هۆشداری دەدەن کە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت.

وێنە گەورەکە: ئابووریی ئێران لەبەردەم فشارێکی دووقۆڵیدایە؛ لە لایەک سزا نێودەوڵەتییەکان و لە لایەکی دیکەش پەککەوتنی جووڵەی بازاڕ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە. ناجێگیریی سیاسی متمانەی بە دراوی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لاواز کردووە، ئەمەش وای کردووە بەهای دۆلار بە خێرایی لە بازاڕەکانی تاران و دەرەوەش بەرز ببێتەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: نرخی ئێستای دراوەکە لە بازاڕەکاندا بەم شێوەیەیە:

1 دۆلار (کاش): 115 هەزار تمەن.

1 دۆلار (حەواڵە): 140 هەزار تمەن.

100 دۆلار (حەواڵە): 14 ملیۆن تمەن.

لێدوانی فەرمی
: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئێران، تمەن 10%ـی بەهای خۆی لەدەستداوە. ئەگەر ئەم ئاڵۆزییانە بەردەوام بن، بێگومان بەهای تمەن زیاتر دەشکێت و داڕمانی گەورەتر ڕوو دەدات."

زانیاریی زیاتر: دابەزینی بەهای تمەن ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەتایبەت لە بواری هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە ئێرانەوە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاریی زیاتر لە نرخەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ