دەست بە دابەشکردنی "شەش مووچەی ئیکرامییە"ی خانەنشینانی کۆیە دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی "شەش مووچەی ئیکرامییە"ی خانەنشینانی کۆیە دەکرێت

دیمەنی نۆرەگرتنی ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان

ئاڤا نیوز

بانکی باواجی لە کۆیە دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگەی ئەو خانەنشینانەی دەستپێکرد کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە خانەنشین بوون و بەهۆی کەمیی نەختینەوە پاداشتەکەیان وەرنەگرتبوو.

وێنە گەورەکە: بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمیی پارەی کاش لە بانکەکاندا، دابەشکردنی ئیکرامییەی خانەنشینان بۆ ماوەی ساڵێک دواکەوتبوو. دابینکردنی پارە بۆ بانکی باواجی لەم کاتەدا، کۆتایی بە چاوەڕوانیی سەدان خانەنشینی سنوورەکە دەهێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: بانکی باواجی لە کۆیە ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە، کە لە سەرەتای ساڵی 2025 خانەنشین بوونە و تا ئێستا پاداشتی شەش مانگەكەیان وەرنەگرتووە؛ پێویستە سەردانی بانک بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

لێدوانی فەرمی: لوقمان نەریمان، بەڕێوەبەری بانکی باواجی لە کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی پاداشتەکەی دابوو، بەڵام پارەی پێویستمان لەبەردەست نەبوو بۆ هەمووان. ئێستا پارەکە ئامادەیە و داوا لەو خانەنشینانە دەکەین سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان."

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە بانکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە کێشەی نەختینەیان هەبووە؛ وەزارەتی دارایی و ئابووری بانکەکانی سەرپشک کردووە کە هەر کاتێک پارەی پێویستیان بۆ دابین کرا، دەستبەجێ پاداشتی ئەو خانەنشینانە بدەن کە ناوەکانیان لە لیستەکەدایە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاداشتی شەش مانگەی خانەنشینان لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی (ئاسمی) هەژمار دەکرێت و بەیەکجار دەدرێتە ئەو کەسانەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونیان تەواو کردووە یان بە هۆکاری تەندروستی خانەنشین کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ