
گرووپە مەلەوانەکە لە ناو ڕووباری سیروان مەلە دەکەن.
ئاڤا نیوز
وەکو وەرزشێکی سەرنج ڕاکێش لە کوردستاندا، کۆمەڵیک کەس لە گەرمیان، لە کەشێکی زۆر سارد و زستانییدا لە ئاوی زۆر ساردی ڕووباری سیروان بە مەلەکردن دەپەڕنەوە و پاشان دەچن بۆ شوێنی کارکردنی ڕۆژانەیان.
چیرۆکی سەرەکی: ئاوی سیروان بەوە ناسراوە زۆر ساردە و خوڕە، بەڵام نزیکەی 20 کەس کە زۆرینەیان گەنجن و زۆر مەلەوانن، بەیانیانی زستان، تەنانەت ئەگەر بەستەڵەک و شەختەبێت، بە مەلەکردن لە ڕووبارەکە دەپەڕنەوە و ئاگرێکی گەورە دەکەنەوە بۆ خۆ وشککردنەوە و پاشان چا لێدەنێن و نانی بەیانی دەخۆن و هەر یەکێکیان دەڕۆن بۆ شوێنی کارەکانی خۆیان.
زانیاری زیاتر: گرووپە مەلەوانەکە، لە هەفتەیەکدا جارێک یان دوو جار ئەم وەرزشە سەرنچڕاکێشە ئەنجام دەدەن و گوێ بە سەرما نادەن، هەتا سەرمابێ و پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن چێژی زیاتر لە مەلەکردن وەردەگرن.
دیمەنێکی دیکەی چیرۆکەکە: گرووپەکە بۆ نانی بەیانی نۆکاوی گەرم و هێلکەی کوردی و قەیماخ ئامادە دەکەن.
لێدوان: مەریوان حەسەن، یەکێک لە ئەندامانی گروپەکەیە، بە هونەر فارس پەیامنێری ئاڤای وتووە، ئەو وەرزشەی ئەوان دەستیان داوەتێ لەڕوی تەندروستیەوە زۆر سودی پێگەیاندوون، پێشتر چەند کەسێکیان لەگەڵ بووە نەخۆشی فەقەرات و ئینزیلاقیان هەبووە، بەڵام ئێستا چاکبوونەتەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





