
دیمەنی بارانبارین لە هەولێر
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و بەفر ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلەکە بگاتە لوتکە و بەفر سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی دوایین پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و خێرای با زیاد دەکات بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسیی و پێشکەشکاری ئاڤا، میدیا دەڵێت: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە و ئەگەری بەفربارین لەنێو شارەکانیش هەیە، بایەکی ساردی بەهێز لەگەڵیدا هەڵدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، هۆشداریی دەدەینە شۆفێران بەهۆی تەمومژەوە پابەندی ڕێنماییەکان بن تاوەکو دووچاری ڕووداوی نەخوازراو نەبن."
زانیاریی زیاتر: بەفر لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە و بەرزترین پلەش لەهەولێر.
هەر گوێرەی پێشبینەیەکانی شێخ دارا، کاریگەریی شەپۆلەکە لە ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
٠ حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
٠ هەولێر 11 پلەی سیلیزی
٠ پیرمام 5 پلەی سیلیزی
٠ چۆمان 5 پلەی سیلیزی
٠ مێرگەسۆر 3 پلەی سیلیزی
٠ سلێمانی 5 پلەی سیلیزی
٠ بازیان 7 پلەی سیلیزی
٠ چەمچەماڵ 5 پلەی سیلیزی
٠ دهۆک 9 پلەی سیلیزی
٠ زاخۆ 7 پلەی سیلیزی
٠ کەرکوک 10 پلەی سیلیزی
٠ هەڵەبجە 8 پلەی سیلیزی
٠ کەلار 9 پلەی سیلیزی
٠ خەبات 11 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






