خۆپیشاندانەکانی ئێران کاریگەریی دەبێت لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان؟
- بزنس
- 13 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
بەردەوامی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئێران کاریگەریی کردووەتە سەر قەبارەی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام کاریگەریی نابێت لەسەر گرانبوونی نرخی خواردن و کەل وپەلی هاوردەکراو.
لێدوانی فەمی: شێخ عەتا محەممەد، جێگری سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کودستان، بە ئاڤای وت: "خۆپشاندانەکانی ئێران کاریگەریی تەواوی کردووەتە سەر قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە بازرگانەکان مەترسیی لە چوونی بەرهەمەکانیان هەیە بۆ ئەو وڵاتە، پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتیش وایکردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بازرگانەکان و کۆمپانیاکان کەم بێتەوە."
جێگری سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کودستان وتیشی: "لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخە لە ئێران بە ناچاری بازرگانانی هەرێمی کوردستان وەک جێگرەوە ڕوو لە تورکیا و وڵاتانی دیکە دەکەن.
٠ بەشێک لە بازرگانەکان زیاتر بەرهەمەکانی سەو زە و میوە و چەند کەلوپەلێکی هاوردەکەن.
٠ لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخە و لاوازبوون یان وەستانی بازرگانی لەگەڵ ئێران کاریگەریی لەسەر بازاڕ و کەمبوونەوە و گرانبوونی نرخی کەلوپەل و خواردن نابێت. چونکە ئەزموونی سەردەمی کۆرۆنامان هەبووە و تەنانەت داخستنی مەرزەکانی هاوسنوور لەگەڵ ئەو وڵاتە بەڕووی هەرێمی کوردستان، کاریگەری نەبووە.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنورن و لەڕووی کولتووری و بازرگانییەوە پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵانە لە مەرزی نێودەوڵەتییەکانی حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ 30٪ بازرگانانی هەرێمی کوردستان کاری بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەن و قەبارەی بازرگانی ساڵانە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران شەش ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




