
گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 15-1-2026، نزیکەی 97٪ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 وەربگرن لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 13ـی کانوونی دووەمی 2026، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 15ـی کانوونی دووەمی 2026، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، نزیکەی 100 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە هاوکارییەکە وەردەگرن و هەر کەسێکیان بڕی 76 هەزار دیناری پێدەدرێت، سەدا 97 یشیان لەڕێگەی هەژماری من پارەکە وەردەگرن.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکاریی هاوپەیمانان بڕەکەی 20 ملیۆن دۆلارە، بەڵام هەمووی دابەش ناکرێت و بەشێکی بۆ پێداویستییە لۆجسیتییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



