تەنیا لە یەک هەفتەدا  نرخی زێڕ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
تەنیا لە یەک هەفتەدا  نرخی زێڕ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە

دیمەنی دووکانێکی زێڕەنگەر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، شارەزایانی بوارەکەش هۆکارەکانی بۆ کێشە جیۆسیاسییەکان و ململانێکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی دەگەڕێننەوە.

لێدوانی فەرمی: د.مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ، لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا یەک ئۆنسە زێڕ 120 دۆلار و مسقاڵێک زێڕیش 40 هەزار دینار لە نرخەکانیان بەرزبووەتەوە."


زانیاریی زیاتر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم شێوەیە:

٠ یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 635 دۆلار.

٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و هەشت هەزار دینارە.

٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 962 هەزار دینارە.

٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 825 هەزار دینارە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، د.مستەفا مەلا حەسەن دەڵێت: "هەڕەشە لە جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی کراوە، کەوا بدرێت بە دادگا و کەسێکی دیکە لە جێگەکەی دابنرێت، بارودۆخی جیۆسیاسیی ڕێگری لە ڕووسیا و چین بۆ کڕینی نەوتی ڤەنزوێلا و هەڕەشەکان لە ئێران، هۆکاریی بەزبوونەوەی نرخی زێڕن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ