
دیمەنی ژمارەیەک ژینگەپارێز
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، داوا دەكرێت كەمترین مووچەی كرێكاری پاككەرەوە بە 450 هەزار دینار دیاریبكرێت بەرامبەر هەشت كاتژمێری كاركردنی ڕۆژانە.
نووسراوی فەرمی: نووسراوێكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوان دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، لە وەڵامی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تایبەت بە دیاریكردنی مووچەی كرێكارانی پاككەرەوە، داوا دەكات كەمترین مووچە بە 450 هەزار دینار لە گرێبەستی نێوان حكومەت و كۆمپانیاكان جێگیر بكرێت بەرامبەر هەشت كاتژمێری كاری ڕۆژانە، وە لە ناوەڕۆكی گرێبەستەكەش ئەو بڕە مووچەیە دیاری بكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا هەر كارمەندێكی ژینگەپارێز (كرێكارانی پاككەرەوە) بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی پاككردنەوە هەیانە، بڕی 300 بۆ 350 هەزار دینار وەردەگرن و دوای ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران مووچەكانیان 100 هەزار دینار زیاد دەبێت، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش ڕاسپێردراوە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 14ـی كانوونی دووەم ناوەڕۆكی نووسراوەكە جێبەجێ بكات.
ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی ئەم بڕیارە دەیان هەزار کارمەندی پاککەرە سوودمەند دەبن. کارمەندانی پاککەرەوە جۆراوجۆرن، هی وەزارەتی شارەوانی، 30 بۆ 35 کۆمپانیای پاککەرەوە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە و 30 بۆ 35 هەزار کرێکاریان هەیە.
پاککەرەوەکانی کەرتی تەندروستی، زیاتر لە 5 هەزار پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی کوردستان بە گرێبەست کار دەکەن.
جگە لەمە هەزاران کەس لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کار دەکەن و لە ماڵان و کۆمپانیا و دامەزراوەکان کار دەکەن، ئەمانە دەبێت سەرجەمیان بە بڕیارەکە پابەند بن.
دەقی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




