
دیمەنی خۆڵبارین لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی کاروباری ژینگە، هۆشداریی لە زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین لە عێراق دەدات و دەڵێت "مەترسیی بەردەوامیی خۆڵبارین و وشکەساڵی لە وەرزی زستانیشدا هەیە."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی عێراقی سەوز، ئەو بارانەی لە ماوەی ڕابردوودا باریوە نەبووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکان و ئاوی ژێر زەوی، ئەمەش وای کردووە ڕووبەرێکی فراوانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە وشکی بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەی دروستبوونی خۆڵبارین؛ لە کاتێکدا دەبوو لە زستاندا، ئەم دیاردەیە کەم ببێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕوانگەکە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی دوێنێ بەغدا و چەند پارێزگایەکی گرتەوە، ئاماژەیە بۆ چربوونی ڕێژەکەی لە بەهار و هاوینی داهاتوودا. هەروەها ڕەخنەی تووندی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت وەزارەتەکانی ژینگە، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان گرتووە، چونکە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی کردەیی بۆ ئەم پرسە نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕووی تەندروستییەوە، ڕوانگەی عێراقی سەوز هۆشداریی داوە لەوەی بەردەوامی خۆڵبارین دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، چاو و حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





