شێخ دارا: تا شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و هەفتەی داهاتوو بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
شێخ دارا: تا شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و هەفتەی داهاتوو بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارینی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەو هۆیەوە لە چەند ناوچەیەک گرفتی هاوتووچۆ دروستبوو، بەهۆی زۆری بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڕیاردرا ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی قەزای چۆمان بکرێتە پشوو.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا دەڵێت: "ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە باران بارینە کۆتایی دێت، تاوەکو ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام بەفر بارین لە زاخۆ بەردەوام دەبێت. هەفتەی داهاتوو بارینی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری هەیە بەفر سەنتەری چەند شارێک بگرێتەوە و تەمومژ لە چەند ناوچەیەک دروست دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، لە 20ـی مانگ تا کۆتایی مانگ شەپۆلێکی دیکەی بارینی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێنچشەممە، ‌سەرلەبەیانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان وە لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

بەهۆی بەفربارینی زۆر و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی شەختە و بەند بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان دوای گفتوگۆکردن و هەماهەنگی لە گەل هەردوو بەرێزان قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران ، لە بەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، بڕیاریدا ئەمڕۆلە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی قەزای چۆمان بکرێتە پشوو.

کەشناسی کوردستان بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە دیاریکردووە:

هەولێر 2.8 ملم
پیرمام 5.2 ملم
سلێمانی 8.9 ملم
چەمچەماڵ 4.5 ملم
دهۆک 12.8 ملم
زاخۆ 19.9 ملم

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ