هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەکرێت

دیمەنی پێشمەرگە و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی 12ـی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی پێشمەرگە دەکرێت، نزیکەی 100 هەزار ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە هاوکارییەکە وەردەگرن.

وێنە گەورەکە: لەپاڵ پێدانی هاوکاری لۆجیستی و سەربازی هاوپەیمانان بە لیواکانی پێشمەرگە، مانگانە بڕێک پارەیان وەک هاوکاری بۆ خەرج دەکرێت، بۆ هاوکاری مانگی 12 نزیکەی 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هاوکارییە داراییەکان وەردەگرن.

زانیاریی زیاتر: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراون، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-01-2026، ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگەی لیواکان هاوکاری دارایی بۆ مانگی 12 وەربگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 100 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە هاوکارییەکە وەردەگرن و هەر یەکێکیان بڕی 76 هەزار دیناری پێدەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ