
دیمەنی ئامێرەکە بە سەری کەسێکەوە
ئاڤا نیوز
زانایانی زانکۆی گلاسکۆ کالیدۆنیان لە سکۆتلاند، لە توێژینەوەیەکدا ئامێرێکی زیرەکیان داهێناوە کە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە پێشوەختە کاتی ڕوودانی نۆبەی پەرکەم (فێ) دەستنیشان دەکات، ئەمەش کاتی پێویست بە نەخۆشەکان دەدات بۆ خۆئامادەکردن و ڕێگریکردن لە هەر زیانێکی لەناکاو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامێرە لەسەر سەر دەکرێت و کار دەکات بۆ شیکردنەوەی شەپۆلەکانی مێشک و کارکردنی دڵ. توێژەران بە بەکارهێنانی هەزاران کاتژمێر تۆماری کارەبایی مێشک و دڵ، زیرەکییە دەستکردەکەیان فێرکردووە کە ئەو نەخشە فیسیۆلۆجییانە بناسێتەوە کە بەر لە ڕوودانی نۆبەی پەرکەم دەردەکەون.
سیستەمەکە تاوەکو ئاستی 95% وردە و تەنانەت پلەی دڵنیایی پێشبینییەکەش دیاری دەکات. لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە دەکرێت ئامێرەکە سووکتر بکرێت و بە شێوەی بێتەل و بە ڕەنگی ڕوون (شەفاف) بەرهەم بهێنرێت، تاوەکو بە چاو نەبینرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بڵاوبوونەوەی ئەم ئامێرە هۆی پێویستی بە ڕەزامەندی یاسایی چەند ساڵێکی دەوێت، بەڵام هەوڵ دەدرێت بۆ منداڵانیش گونجاو بێت. ئەم داهێنانە لە کاتێکدایە کە لە جیهاندا 50 بۆ 65 ملیۆن کەس تووشبووی پەرکەمن و ساڵانە دوو ملیۆن و 400 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر هادی لاریجانی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ڕایگەیاند: "ئەمە دەتوانێت ژیانی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە بگۆڕێت و نەهێڵێت تووشی پەرکەم ببن و چیتر پشت بە کەس نەبەستن."
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە، ئەم کارە دوای پەرەپێدانی نەرمەکاڵایەکی هاوشێوە دێت لەلایەن زانایانی کینگز کۆلێج لەندەنەوە، کە بۆ دەستنیشانکردنی شەپۆلە نائاساییەکانی مێشک بەرهەم هێنرابوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





