وەزارەتی دارایی کوردستان وەڵامی "تۆمەتەکانی" سەرۆکی دەستەی دەروازەکانی عێراق دەداتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی کوردستان وەڵامی "تۆمەتەکانی" سەرۆکی دەستەی دەروازەکانی عێراق دەداتەوە

دیمەنی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان سەرجەم تۆمەتەکانی عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پاشەکشەی داهاتی دەروازە فیدراڵییەکان پەیوەندی بە گەندەڵی، دەست تێکەڵکردن لەگەڵ قاچاخچییەکان و نەبوونی دەسەڵاتی حکومەتەوە هەیە لە بەغدا، نەک هەرێمی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی عێراقدا، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، دوور لە هەموو ڕێسایەکی یاسایی و بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری کوردستان، قسەی لەسەر داهات و مووچە کرد و هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی عێراقی گەڕاندەوە بۆ نەناردنی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، چەندین جار ئامادەیی نیشانداوە بۆ یەکخستنی پێناسی گومرگی، بەڵام بەغدا جدی نەبووە. سەبارەت بە پرسی مووچەش، ڕایگەیاند کە مووچە مافێکی دەستوورییە و "خێر و بەخشین" نییە؛ هەروەها وەڵامی سەرۆکی دەروازەکانی دایەوە لەبارەی داهاتی نەوت و وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی عێراق لەسەر نەوتی کەرکووک بونیاد نراوە، بۆیە ناکرێت شکستە ئیدارییەکانی خۆیان بە چەواشەکاری دژی هەرێمی کوردستان دابپۆشن.

وەزارەتی دارایی دووپاتی کردەوە، سەرجەم داتا و زانیارییەکانی داهاتی دەروازەکان لەبەردەست وەزارەتی دارایی عێراقدایە و مانگانە وردبینییان بۆ دەکرێت.

هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، دانانی نووسینگەی گومرگی لە نێوان شارەکاندا نایاساییە و سەرچاوەی گەندەڵییە، بۆیە هەر جۆرە تۆمەتبارکردنێکی بێ بنەما بە مافی خۆیان دەزانن ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەری بگرنەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ