بە پرۆگرامێکی تایبەت چارەسەرکاریی بۆ ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەکرێت
- تەندروستی
- 15 کانوونی دووەم

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر، بە پرۆگرامێکی تایبەت چارەسەر بۆ ئالوودەبووان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-1-2026، خولێکی چارەسەر بۆ ئالوودەبووان کۆتایی هات کە تیایدا نۆ ژنی ئالودەبووی ماددەی هۆشبەر ڕاهێنان و چارەسەرییان بۆ کراو و بڕوانامەی بەشداربوونیان پێشکەش کرا.
لێدوانی فەرمی: تەیب عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر بە ئاڤای گوت: "لە سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە دوو خولی چارەسەرکاری، بە پرۆگرامێکی تایبەت ڕاهێنان و چارەسەریمان بۆ 18 ژنی ئالودەبووی ماددەی هۆشبەر کردووە، ئەمڕۆش قۆناغێکی دیکە دەستی پێکرد و هەشت ئالودەبووی دیکە خرانەبەر پرۆگرامی چارەسەرکاری."
بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر وتیشی: "بەگوێرەی پڕۆگرامی ماتریکس (Matrix) ئالوودەبووان بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاهێنان و پڕۆگرامی چارەسەرییان لەلایەن تۆیژەرانی دەروونی پێدەدرێت."
٠ ئامانج لەم ڕاهێنان و چارەسەرییانە بۆ ئەوەیە تا ئالوودەبووان ماوەی سزایان تەواو دەبێت تەواو چارەسەریان بۆ بکرێت و بە تەواوەتی لە ماددەی هۆشبەر دووربکەونەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پڕۆگرامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر باوەڕپێکراوە.
باکگراوند: ڕۆژی 12-6-2024، سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر کرایەوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەم سەنتەرە ئەوەیە، هەموو ئەو کەسانەی بە مادەی هۆشبەر سزدراون لەڕێگەی پزیشکانی دەروونی، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و توێژەرانی دەروونی چارەسەری و ڕاهێنانی دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






