دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ مۆڵەتی كۆگاكانی دەرمان بە مەرجی بەرگریی شارستانی دەبەسترێتەوە
- تەندروستی
- 16 کانوونی دووەم

دیمەنی یەکێک کۆگاکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەمەودوا لە هەولێر مۆڵەتی ساڵانەی كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان نوێ ناكرێتەوە و مۆڵەت بە هیچ كۆگایەكی نوێ نادرێت، تاوەکو ڕەزامەندی و پشتگیریی بەرگریی شارستانی بۆ مەرجەکانی سەلامەتی بەدەستنەهێنن.
وێنە گەورەکە: سووتانی سێ كۆگای سەرەكیی دەرمان لە هەولێر لە ساڵی ڕابردوودا، كە مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا نەبوو، بووە هۆی بڕیارێک بۆ پاراستنی ئاسایشی دەرمان و ڕێگرییە لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانەی زیانی گەورەی دارایی و تەندروستییان لێدەکەوێتەوە.چی
چیرۆکی سەرەکی: لە 19-11-2025 لە بەرنامەی "مۆری ئاڤا" دۆسیەی سووتانی سێ کۆگای دەرمان ورووژێنرا؛ لەوێدا وتەبێژی بەرگریی شارستانی پێشنیاری کرد مۆڵەتەکان بە مەرجی ئەوان ببەسترێنەوە، دوای زیاتر لە زیاتر لە مانگێک لایەنە پەیوەندیدارەکان (بەرگریی شارستانی و چاودێریی دەرمان) گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکە بەمشێوەیە هیچ کۆگایەک ناتوانێت بەبێ هەبوونی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی، مۆڵەتەکەی بۆ ساڵی 2026 نوێ بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕێگەی ئاڤاوە داوامان لە بەشی چاودێریی دەرمان کرد مۆڵەتەکان نوێ نەکەنەوە تاوەکو مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ نەکرێن، ئێستا ئەو هەماهەنگییە هەیە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لەپێناو سەلامەتیی گشتی، پێدانی مۆڵەت لە هەموو شوێنەکان پەیوەست بکەن بە ڕەزامەندیی بەرگریی شارستانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر کۆگاکانی دەرمان بەهۆی نەبوونی چاودێریی وردی بەرگریی شارستانی لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا، ڕووبەڕووی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە دەبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






